میدیای فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئیدارەی سلێمانی دەتوانێت سێ گوژمە ٤٨ ملیار دینار دابین بکات. میدیای یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی سلێمانی دەتوانێت سێ گوژمەی ٤٨ ملیار دابین بکات. ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی رێکەوتنی هەولێر و بەغداد، دەبێت حکومەتی هەرێم جگە لە رادەستکردنی نەوت، مانگانەش ١٢٠ ملیار دینار رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکات تاکو حکومەتی عێراق، مووچە رەوانە بکات. ئەمڕۆش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ هات، بەڵام حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە کە ناتوانێت چیدیکە ئەو ١٢٠ ملیار دینار بدات و داوای کەمکردنەوەی دەکەن.