دەزگا كەشناسییە جیهانییەكان هەواڵی خۆشكەریان لەبارەی زستانی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان و عێراقەوە ئاشكراكرد و جەخت لەوەدەكەنەوە كە لە كۆتایی ئەم مانگەوە شەپۆلی باران بارین دەستپێدەكات. دەزگای وێـزەر ئەتڵەس، كە تایبەتە بە پێشبینیی كەشناسیی جیهانی بڵاویكردەوە، لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە تا كۆتایی ئەم مانگە پێشبینی شەپۆلی باران بارین دەكرێت، كە روو لە تەواوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو روو لە نزمبونەوە دەكەن. ئاماژەبەوەشكراوە، لە مانگی داهاتووەوە كەشی زستانەی تەواوەتی دەستپێدەكات و باران بارین لە هەرێمی كوردستان زیاد دەبێت و پلەكانی گەرماش تا ئاستی سفر لە هەندێك رۆژدا دادەبەزن و پێشبینی بەفربارینیش دەكرێت لە ناوچە شاخاوییەكاندا. ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەهۆی دواكەوتنی باران بارین لەمساڵدا، جوتیاران و هاووڵاتیانی هەرێم ترسی وشكە ساڵی و كەمبوونەوەی زیاتری ئاویان لا دروستبووە
