گرنگ

پارتی، دەیەوێت لە کۆیە لە یەکێتی بباتەوە

2025-11-10

 

پارتی دەیەوێت لەڕێی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزارییەوە لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بباتەوە. بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارتی دیموکراتی کوردستان کە بوار گفتوگۆی لەگەڵ کردووە پلانی حیزبەکەی ئاشکراکرد بەرامبەر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆیە دەیەوێت جێبەجێی بکات. بەپێی وتەی سەرچاوە بەرپرسەکەی پارتی، پارتی دەیەوێت بە جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری سەرنجی دانیشتیوانی کۆیە ڕابکێشێت و دەنگدەرانی ئەو سنورە بەهۆی ئەو پڕۆژانە لەم هەڵبژاردنە دەنگ بە پارتی بدەن. بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیەی بوار، ئامانجی پارتی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی جوتسایدی کۆیە بۆ هەولێر ئەوەیە کە سەرنجی هاوڵاتیانی کۆیە ڕابکێشێت. سەرچاوەکەی بوار، ئەوەی خستەڕوو کە لە ساڵانی داهاتوو چەند پڕۆژەیەکی دیکەی ستراتیژی لەو شارە جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو چیتر کۆیە بە شاری یەکێتی نەمێنێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color