بەرپرسی نووسینگەی هەولێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایدەكات كە وابڕیارە ئەمڕۆ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن ڕابگەیەندرێت، ئەوەش دوای ئەوەی دەنگی حەوت وێستگەی بازنەی هەولێر یەكلایی بوویەوە كە هەژمار نەكرابوون پێشتر. مەروان محەممەد، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، دەنگی ئەو حەوت وێستگەیەی كە بازنەی هەولێر هەژمار نەكراوبوون بەهۆی كێشەی تەكنیكیەوە، بەڵام ئێستا دەنگەكان هەژمار كران و ئەنجامەكەیان گەیشتە بەغدا و چاوەروان دەكرێت ئەمرۆ ئەنجامی فەرمی ڕابگەیەنرێت. ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوای تێپەڕبوونی 24 كاتژمێر بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، كۆمیسیۆن لە %99ی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی بەشێوەیەكی بەرایی ڕاگەیاند كە تیایدا لە %54ی دەنگدەران بەشداری پرۆسەكەیان كردبوو.
