گرنگ

نوێترین لێدوانی مەسرور بارزانی لەسەر مووچەی مانگی ئەیلول

2025-11-16

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ لەگەڵ سودانی باسی مووچە دەکەن، چونکه هیچ پاساوێک بۆ دواکەوتنی مووچە نەماوە. مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری هەولێر رایگەیاند دوای هەڵبژاردن هەلومەرجێكی نوێ هاتووەتە كایەوە بەپێی ئەو هەلومەرجانە هەڵسوكەوت دەكەین. هەروەها ئاماژەی بەوەکرد "سبەینێ لە دهۆك لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆ دەكەین لەسەر دوای هەڵبژاردنەكان چی دەكرێت، بابەتی موچەو مافەكانی هەرێم قسەی لەسەر دەكرێت". دەربارەی دواکەوتنی مووچەی مانگی ئەیلول، مەسرور بارزانی دەڵێت "هیچ پاساوێك نیە بۆ دواخستنی موچە، چونكە ئێمە هەموو ئیلتیزاماتەكانمان جیبەجێكردووە".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color