گرنگ

مەسرور بارزانی: نەرمی زۆرمان لەگەڵ یەكێتی نواند، وایاندەزانی دوای هەڵبژاردن لاواز دەبین

2025-11-19

 

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند زۆر نەرمیمان نواندوە بەرامبەر بە یەكێتی و زیاتر لە بەركەوتەی هەڵبژاردن، پۆستمان پێدان، ئەوان نەهاتنە پێشەوە و نەیانویست حكومەت پێكبهێنن، وایاندەزانی پارتی لە هەڵبژاردنی عێراقدا سەركەوتو نابێت و لاواز دەبێیت مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە شەشەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس 25)، لەبارەی پێكهێنانی حكومەت، ڕایگەیاند:هیواداربوین لەگەڵ یەكێتیی لە ماوەیەكی زودا حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پێكبهێنین، بەڵام بەداخەوە ئەوە نەكرا، سەرەتا گفتوگۆكان و هەمو شتێك باش بون، بەڵام كاتێك بابەتەكە هاتە سەر پلە و پۆست، یەكێتی پێداگیری و داوای هەندێك پۆستی دەكرد كە بوە هۆی پێكنەهێنانی حكوومەت. ئاماژەی بەوەشكردوە، پارتی زۆر نەرمی نواندوە، زیاتر لە بەركەوتەی هەڵبژاردن، پۆستمان بە یەكێتی داوە و پێمان وتون، ناتوانین زیاتر پۆستان پێ بدەین، بەڵام نەهاتنە پێشەوە و نەیانویست حكومەت پێكبهێنن، ئەوان دەیانویست دوای هەڵبژاردنی عێراق حكومەت پێكبهێنرێت، هەڵسەنگاندنێكی هەڵەیان بۆ پارتی كردبو، وایاندەزانی پارتی لە هەڵبژاردنی عێراقدا سەركەوتو نابێت و لاواز دەبێیت

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color