گرنگ

ژنە پارێزەرێک: بەپێی یاسا ژن دەتوانێت پیاو تەڵاق بدات

2025-11-23

 

ژنەپارێزەرێک بە پشتبەست بە چەند بڕگەیەکی یاسایی ئاماژە بەوەدەکات، ئەگەر لە گرێبەستی هاوسەرگیری پیاو ئەو مافە بە ژن بدات تەڵاقی بەدەست بێت،ئەوا دەتوانێت هاوسەرە پیاوەکەی تەڵاق بدات لانە ئامانج، پارێزەری ڕاوێژکار لە پەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، ژن دەتوانێت مێردەکەى تەلاق بدات کەلەگرێبەستی هاوسەرگیری ماف بەدەست بێت بۆ ئەوەی مێردەکەی تەڵاق بدات بەپێیی یاسا دەتوانیت. ئاماژەی بەوەشکردووە، ژن دەتوانێت وەک پیاو تەلاقى بەدەست بێت بەپێی یاسای ژمارو (١٥)ی سالی ٢٠٠٨یاسای هەموارکردنی جێبەجێکردنی یاسای باری کەسیەتی ژمارە (١٨٨)سالی(١٩٥٩)ی هەموارکراوی هەرێمی کوردستان ماددەی سێیەم لە خالی پێنجەم دەلێت" هاوسەرەکە بۆی هەیە لەکاتی گرێبەستی هاوسەرگیری مێردەکەی مافی ئەوەی بداتێ کەبۆی هەبێت تلاق بەدەست بێت". ئەو پارێزەرە ژنە ئەوەشی خستووەتەڕوو، واتە مێرد ئەو مافەى بەڕوونى دابێت بە ژنەکەى و لە گرێبەستی هاوسەرگیریەکەدا نوسرابێت، ئەو مافەی درابێتێ لەلایەن مێردەکەی. ئەو پارێزەرە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، کاتێک مێرد مافى تەلاق دەداتە ژن ئەو کاتە ئەو مێردە "دوو" تەلاقى دەمێنێت، ژن تەنها یەک تەلاقى بەدەستە، بەڵام تەلاقى ژنەکە هێزى ئەو دوو تەلاقەى دەبێت کە بەدەست پیاودەمێنێتەوە، واتە دەتوانێت مێردەکەى تەلاق بدات بەو تەلاقەى کەبەدەستیەتى.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color