گرنگ

وردەکاری کۆبونەوەکەی مەسعود بارزانی و نوری مالیکی ئاشکرا دەبێت

2025-11-24

 
مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان دڵنیایی داوە بە لایەنە شیعەکان، کە دەستوەردان ناکەن لە دیاریکردنى کەسێک بۆ پۆستى سەرۆکوەزیران، کە پشکى لایەنە شیعەکانە لە سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق. بە گوێرەى زانیارییەکانى بوار، بارزانى لە کۆبوونەوەى رۆژى شەممەى لەگەڵ نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا و کۆبوونەوەى هەفتەى رابردووى لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق دڵنیایی داوە بەلایەنە شیعەکان دەستوەردان لە دیاریکردنى کاندیدى شیعەکان ناکەن. هەر بە گوێرەى زانیارییەکان، بارزانى دڵنیایی ئەوەشى داوە، کە پشتگیرى کاندیدێک بەسەر کاندیدێکى تردا ناکەن و نابنە هۆکارێک بۆ لێکترازانى لایەنە شیعەکان لەسەر دیاریکردنى کاندیدى سەرۆکوەزیران. بوار زانیویەتى، پەیامى بارزانى ئەوە بووە، کە لایەنە شیعەکان خۆیان کاندیدێک بۆ سەرۆکوەزیران دیارى بکەن و ئەوانیش گفتوگۆى لەگەڵ دەکەن بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێ و بەشدارى لەو حکومەتە.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color