گرنگ

هەموو هەفتەیەک دوو حاڵەتی توشبونی ئایدز لە هەرێم ئاشکرا دەبێت

2025-12-03

 

لەسەرەتای ئەمساڵەوە و لە ماوەی یانزە مانگدا ٨۷ کەس لە هەرێم توشی ئایدز بوون. لەو ژمارەیە ٦٤ کەسیان خەڵکی دەرەوەی هەرێم بوون. ۲۳ کەسیشیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.. تێکڕا هەفتانە لە ڕێگای پشکنینەوە دوو حاڵەتی ئایدز لەهەرێم لەنێوان گەشتیارانی هاتوو و خەڵکی هەرێم دەردەکەوێت و تا ئێستا نزیکەی ۱٥۰ توشبووی هەرێم هەیە و چارەسەر وەردەگرن. هەرێمی کوردستان لەچاو عێراق و وڵاتانی هاوسێی هەرێم و عێراق کەمترین حاڵەتەکانی نەخۆشی ئایدزی تێدایە و بەیەکێک لە پاکترین ناوچەکانی جیهان دادەنرێت بۆ نەخۆشیەکە و کەمترین توشبوو لەهەرێم هەیە. نەخۆشی ئایدز نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە کە بەرگری جەستە ناهێڵێت و بەزۆری لەوڵاتانی ئەفریقا بڵاوەو ساڵانە بەهۆیەوە ملیۆنان کەس گیان لەدەست دەدەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color