گرنگ

عێراق بەشێك لە شیعەكانی یەمەن و لوبنانی خستە لیستی تیرۆروە

2025-12-04

 

ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی، بە ژمارە 4848 كە لە 17ی مانگی ڕابردوو دەرچووە، بەڵگەنامەیەكی فەرمیی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا حكوومەتی عێراق، گرووپی حزبوڵڵای لوبنان و حووسییەكانی یەمەنی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە. بە گوێرەی ئەو بەڵگەنامەیە، گرووپی حزبوڵڵا بە زنجیرەی ژمارە 18 و حووسییەكانی یەمەن بە زنجیرەی ژمارە 19 خراونەتە لیستی تیرۆرەوە. لە خانەی (زانیاریی دیكەدا) نووسراوە"بەشداربوون لە كردەی تیرۆریستیدا" ئەمەش ڕێكارە یاساییەكانی وەك سڕكردنی سەرچاوەی دارایی، ڕێگریی لە هاوكاریی داراییان بە گوێرەی یاسا عێراقییەكان و پابەندییە نێودەوڵەتییەكانیان دەكرێت. ئەم هەنگاوەی حكوومەتی عێراق وەڵامدانەوەی بڕیاری لیژنەی سڕكردنی دارایی گرووپە تیرۆریستەكانە بە گوێرەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پشتیوانیی دارایی تیرۆر، ژمارە 39ی ساڵی 2015. ئەمەش گۆڕانێكی گەورەیە لە سیاسەتی فەرمیی دەوڵەتی عێراق بەرانبەر بەو گرووپانە و هەستیارییەكی گەورە لە هەلومەرج و پێگەی نێودەوڵەتی و هەرێمیی عێراق دروست دەكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color