گرنگ

تۆم باراك: سوودانی پیاوێكی لێهاتووە، بەڵام دەسەڵاتی هیچی نییە

2025-12-06

 

نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ سووریا، لەسەردانێكیدا بۆ عێراق و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، ئاماژە بەوەدەكات ئەمەریكا زۆر بە ئاسانی عێراقی پێشكەش بە ئێران كرد، جەختیشدەكاتەوە سوودانی پیاوێكی لێهاتووە، بەڵام دەسەڵاتی هیچی نییە. تۆم باراك، نێردەی تایبەتی ئەمەریكا لە سوریا و لوبنان لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (زە ناشیۆناڵ)، ڕایگەیاند؛ سیاسەتی ئیدارەی پێشووی ئەمەریكا بووە هۆی بەهێزكردنی پێگەی ئێران لە ناوچەكەدا، چونكە بۆشایی دەسەڵات لە عێراقدا، دەرفەتی زێڕینی بە تاران بەخشی و ئەو بۆشاییەی پڕكردەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێمە هەڵەیەكی گەورەمان كرد كە لە ئەنجامدا كاریگەری و هەژموونی زیاتری بەخشییە میلیشیاكانی نزیك لە ئێران لەناو پەرلەماندا، بۆیە عێراقی بە نموونەیەكی شكستخواردووە و دەبێت ئەمەریكا وانەی لێ وەربگرێت. تۆم باراك ئەوەشی خستووەتەڕوو، سوودانی پیاوێكی لێهاتووە، بەڵام دەسەڵاتی هیچی نییە، هۆكاری بێ دەسەڵاتیی سوودانی گەڕاندەوە بۆ هەژموونی هێزەكانی حەشدی شەعبی و نوێنەرەكانیان لە پەرلەمان، ڕێگرن لەبەردەم پرۆسەی سیاسی و ناهێڵن سوودانی هیچ هاوپەیمانێتییەكی كاریگەر پێكبهێنێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color