هەر سێ لایەنی رەوتی هەڵوێست و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەریی رێکەوتن لە پەرلەمانی عێراق هەماهەنگی یەکدی بکەن. ئەمڕۆ لەبارەگای سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە شاری هەولێر، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، رەوتی هەڵوێست، کۆمەڵی دادگەری کوردستان) کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە بەغداد و، چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان و ، پاراستن و بەدەستهێنانی شایستەداراییەکان و مافە دەستوریەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان. لە کۆتاییدا هاوڕابون لەسەر درێژەدان بە کۆبوونەوەو گفتوگۆکان. لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەڵوێست ٥ کورسی، یەکگرتوو ٤ کورسی و کۆمەڵ ١ کورسی بەدەستهێنا.
