گرنگ

دادگای فیدڕاڵی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەندکرد

2025-12-14

 

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ئەنجامی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەندكرد. دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، وادە دەستورییەكان بۆ دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، پاشان هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو دواتریش متمانەبەخشین بە حكومەت دەستپێدەكات. رۆژی ١١ی١١ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color