گرنگ

چوارچێوەى هەماهەنگى کاندیدى سەرۆکوەزیران یەکلادەکاتەوە

2025-12-15

 

چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز، کە بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبچێت و تێیدا کاندیدى سەرۆکوەزیران یەکلادەکرێتەوە. سەرچاوەیەکى ئاگادار ئاشکرایکردووە، کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ دوو شەممە بەڕێوەدەچێت، ئامانجیش لێى گەیشتنە بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر ناوی کاندیدی سەرۆکوەزیران، ئەمە جگە لەوەی گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکانی قۆناغی داهاتوو، پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکرێت". ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە کۆتایی بەو مشتومڕە یاسایی و سیاسییەی هێناوە لەسەر هەڵبژاردن هەبوو، بۆیە دەرگای بەڕووی هێزە سیاسییەکاندا کردەوە بۆ خێراکردنی تەواوکردنی مەرجە دەستوورییەکان، سەرەتا بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی دەستپێدەکات، دواتر هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار و دەستنیشانکردنی کاندیدی گەورەترین هاوپەیمانى بۆ پێکهێنانی حکومەتى نوێ. سەرچاوەکە روونیکردەوە، چەند ڕۆژی داهاتوو لە داڕشتنی سیماکانی حکومەتی نوێدا گرنگ دەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی فشارە ناوخۆیی و دەرەکییەکان بۆ خێراکردنی پێکهێنانی و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی ئابووری و پەیوەندیدار بە خزمەتگوزارییەوە”.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color