گرنگ

لێدوانی پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە دۆسیەی هێرشکردنە سەر میران بەکر

2025-12-20

 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاندووە، هیچ دەزگایەکی حیزبی بۆی نییە هیچ کارێکی لەو شێوەیەی میران بەکر بکات و ئەوانیش بەدواداچوون دەکەن. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، ئەوەى بەرامبەر میران بەكر كراوە كارێكى نەگونجاوەو بەدواچون دەكەن، چونکە هیچ دەزگایەكی حزبی بۆی نییە بەو جۆرە لە هەولێر مامەڵە لەگەڵ هاوڵاتیان بكات. ئومێد خۆشناو روونیکردەوە، میران بەكر سیفەتێكی فەرمی هەیە لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوانیش بەداواداچون دەكەن بزانن هۆكارەكی چی بووە، بەڵام بەدڵنیایی ئەوەی روویداوە هیچ پەیوەندییەكی بەدامەزراوەی فەرمی ئەمنیەوە نییە، ئەوەی كراوە كارێكی خراپەو گونجاو نییە لە پایتەخت هیچ هێزێك ئەو جۆرە كارانە بكات. میران بەکر، سکرتێری رۆژنامەوانی وەزارەتی پێشمەرگە و کادیری یەکێتی لە شاری هەولێر، بە وتەی خۆی، شەوی رابردوو لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە بۆ ماوەی ٦ کاتژمێر رفێنراوە و ئازار و ئەشکەنجە دراوە.
 
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color