گرنگ

شەڕى یەکلاکردنەوەى کاندیدى سەرۆکوەزیران لە ماڵى مالیکى دەکرێت

2025-12-22

 

هاوپەیمانى چوارچێوەى هەماهەنگى کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە شوێنی نیشتەجێبوونی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەنجامدەدات، بۆ یەکلاکردنەوەى کاندیدى سەرۆکوەزیران. سەرچاوەیەکی باڵا ئاشکرایکرد، لایەنەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ دوو شەممە، -ئەگەر دوابکەوێت لەم هەفتەیە هەر کۆبوونەوەکە دەکرێت- لە شوێنی نیشتەجێبوونی مالیکی ئەنجام دەدەن بۆ یەکلاکردنەوەى کاندیدکردنی کەسێک بۆ سەرۆک وەزیران بەر لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان. ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکردووە ئیرادەیەکی ڕوون بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە بەبێ دواکەوتن هەیە و بڕیارە لەو کۆبوونەوەیە هەموو شتێک یەکلابکرێتەوە. ئەو سەرچاوەیە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لە تواناکانى ئەو کەسە دەکرێت بۆ سەرکردایەتیکردنی قۆناغی داهاتوو، ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان، هەروەها باسى لەوەش کردووە، بژاردەی پەنابردن بۆ دەنگدانی ناوخۆیی لەسەر مێزەى کۆبوونەوەکە دەبێت، ئەگەر را لەسەر زیاد لە کاندیدێک هەبوو". ئاماژەی بەوەشکرد، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا، هێشتا چانسی دەستەبەرکردنی خولی دووەمی هەیە، لەگەڵ ئەوەش مالیکى رکابەرى دەکات و ئەمەش لە کۆبوونەوەکە یەکلادەکرێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color