گرنگ

دامەزراوەی پەی، هەوڵێک بۆ "کڕینی ئیرادەی پەرلەمانتارانی کوردستان" ئاشکرا دەکات

2025-12-22

 

دامه‌زراوه‌ى په‌ى بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان ئاشکرای دەکات کە هەوڵیك هەیە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، ئەوەش نەك بە رێككەوتنی سیاسی، بەڵكو بەشێوەی ئیغراكردنی ماددی و كرینی ئیرادەی پەرلەمانتاران. دامه‌زراوه‌ى په‌ى لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردۆتەوە "بە فەرمی و نافەرمی گوێبیستی هەندێك لێدوان دەبین گوایە هەوڵێكی سیاسی هەیە بۆ رێككەوتنی هەندێ هێزی سیاسی لەگەڵ هەندێك لە ئەندامانی هێزەكانی تر لەدەرەوەی خواستی فراكسیۆنەكانیان، نەك بە رێككەوتنی سیاسی، بەڵكو بەشێوەی ئیغراكردنی ماددی و كرینی ئیرادەیان، ئەمەش كارێكە دور لە مۆراڵی سیاسی، چونكە یەكەمیان پارە مولكی میللەتەو ناكرێت بەو شێوەیە مامەڵەی پێوە بكرێت".  دامەزراوەی پەی ڕوونیکردۆتەوە، پەرلەمانتار نوێنەری خۆی نیە، بەڵکو نوێنەری ئەو خەڵكەیە كە دەنگیان پێی داوە و تەعبیر لە ئیرادەی پەرلەمانی دەكات و لێپرسراوە لە شكۆی پەرلەمان و دیموكراتیەت و ئیرادەی دەنگدەر. هەروەها دەڵێت، لەسەر ئەو بنەمایانە ناكرێت پەرلەمانتار لەپێناو بەرژەوەندی كەسیی خۆی و داخوازیی حزبێكی ترەوە بگلێتە سەفقەی رێككەوتنێكەوە، كە تیایدا خۆی بفرۆشێت و بەشداریی یارییەكی سیاسیی قێزەون بكات كە ئەنجامەكەی شڵەژانی سیاسیی زیاتری هەرێمی لێبكەوێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color