دوای دوو ڕۆژ لە دەركردنی بڕیاری قەدەخەكردنی گواستنەوەی زێڕ، مۆبایل و ئامێرەكانی دیكەی تەكنەلۆژیای زانیار لە هەردوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، ئەمڕۆ دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق، بڕیارەكەی هەڵوەشاندنەوە.
بە بیانووی نەبوونی ئۆفیسی دەزگای پێوانەسازی و كۆنتڕۆڵی جۆریی فیدراڵی لە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، ڕۆژی 24ی شوباتی 2026، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق بڕیاریدا گواستنەوەی زێڕ، مۆبایل و ئامێرەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری لە ڕێگەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانییەوە قەدەغە کرد.
لە بڕیارێكی چاوەڕواننەكراودا، ئەمڕۆ، 26ی شوباتی 2026، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، بڕیارەكەی پێشووی خۆی سەبارەت بە قەدەخەکردنی گواستنەوەی زێڕ و مۆبایل لە رێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی، هەڵوەشاندنەوە.
دوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە پێویستی دەزانێت ئۆفیسی دەزگای پێوانەسازیی و کۆنترۆڵی جۆریی فیدراڵی لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بکرێتەوە.