#بوار
ئاڵا تاڵەبانی لەگەڵ ئەوەی پەسنی زۆری ڕێبوار تەها پارێزگاری كەركوك دەكات، هاوكات دەشڵێت، ئیدارەدانی كەركوك ئاسان نییە، بۆیە دەبێت هەموومان پشتیوانی لە ڕێبوار تەها بكەین.
👈ئاڵا تاڵەبانی، لەمیانی دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا، باسی گەڕانەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كورد و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كرد و بە كارێكی زۆر باشی زانیوە، كە كورد پۆستێكی گرنگ و ستراتیژی لە شارەكە بەڕێوەدەبات.
🔹ئاڵا تاڵەبانی، پەسنی ڕێبوار تەها-ی كرد و بە "كوڕێكی دڵسۆز و خەمخۆر و شایستە"ی زانیوە و دەشڵێت: "ئێستا رێبوار تەها لەو پۆستەدا دەبینم، بەدەستكەوتی دەزانم و دەبێت هەموومان پشتیوانی بین تاوەكو ئەو پۆستە لە دەست كورد بمێنێتەوە".
تاڵەبانی پێیوایە ئیدارەدانی كەركوك كارێكی ئاسان نییە، چونكە كەركوك دۆخێكی ئاڵۆزی هەیە و كێشەی هەرێمایەتی و عێراقیشی هەیە، تەنانەت دۆستەكانمان لە عێراق لە باسی كەركوكدا هاوڕانین و دروشمیان جیاوازە.
🤝تاڵەبانی نایشارێتەوە، مانەوەی پۆستەكە لە دەستی كورددا پەیوەندی بە دۆخی ململانێی ناوچەكە و هاوپەیمانێتییەكانەوە هەیە، عەرەبەكانیش داوای وەرگرتنەوە پۆستەكەیان نەكردووە چونكە ڕێبوار تەها مامەڵەیەكی باش و دروستی لەگەڵ هەمووان هەبووە و بەباشیش ئیدارەی شارەكە دەكات.
