گرنگ

مۆساد هەموو شتێکى ئاشکراکرد.. "بۆچی موجتەبا وەسیەتنامەی خامنەیی سوتاند؟"

2026-03-08

 

کەناڵ 14ـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) پەیامێکی راستەوخۆ و گوماناوی ئاراستەی شەقامی ئێرانی کردووە، کە تێیدا ڕاستەوخۆ باس لە "سوتاندنی وەسیەتنامەی عەلی خامنەیی" لەلایەن کوڕەکەیەوە دەکات.

پرسیارە شۆکێنەرەکە بەگوێرەی میدیا عیبرییەکان، مۆساد لە هەژماری فەرمی خۆی و بە زمانی فارسی، وێنەیەکی (عەلی خامنەیی)، ڕێبەری باڵای ئێران و (موجتەبا)ـی کوڕی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە: "بۆچی موجتەبا خامنەیی وەسیەتنامەی باوکی سوتاند؟"

کەناڵ 14ـی ئیسرائیل لە شرۆڤەی ئەم هەواڵەدا ئاشکرای کردووە، ئەم پەیامە تەنها پرسیارێک نییە، بەڵکو لێدانە لە شەرعیەتی دیاریکردنی موجتەبا وەک جێگرەوەی باوکی.

میدیاکە ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکات و دەڵێت، پەیامەکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی، ڕەنگە عەلی خامنەیی لە وەسیەتنامەکەیدا کەسێکی تری دیاری کردبێت یان ڕاسپاردەی جیاوازی هەبووبێت، بەڵام موجتەبا بۆ دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات، بەڵگەنامەکەی لەناوبردووە.

کەناڵەکە دەشڵێت، ئیسرائیل دەیەوێت لەم کاتە هەستیارەدا، باس لە نەخۆشی خامنەیی دەکرێت، گومان و بێمتمانەیی لەنێو باڵەکانی دەسەڵات و لایەنگرانی ڕژێم دروست بکات.

چاودێران پێیان وایە ئەم بانگەشەیەی مۆساد لەم کاتەدا، هەوڵێکە بۆ تێکدانی سیناریۆی ئامادەکراوی سوپای پاسداران، کە دەیانەوێت بەبێ دەنگ و هەرای میدیایی، دەسەڵات بۆ موجتەبا خامنەیی بگوازنەوە و مۆساد دەیەوێت بەم پرسیارە "بۆمبێکی سیاسی" لە ژێر کورسی دەسەڵاتی داهاتووی ئێراندا بچێنێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color