گرنگ

 گرنگ

لە بارانەوە بۆ بای بەهێز و سارد؛ وردەکاریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای 72 کاتژمێری داهاتوو

2026-03-08

 

#بوار
بەپێی نوێترین نەخشە و پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لەگەڵ هاتنی ئێوارەدا کاریگەرییەکانی زیاتر و فراوانتر ببن.
بارانەکە لە کاتەکانی عەسر بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە زیاتر دەبێت، پێشبینی دەکرێت بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان چڕ ببێتەوە و بارانی مامناوەند و پچڕ پچڕ ببارێت.
ئەم دۆخە تا کاتەکانی شەو بەشێوەی نمەباران بەردەوامی دەبێت و پاشان شەپۆلەکە لاواز دەبێت و کۆتایی دێت و کەشەکە جێگیر دەبێتەوە.
بۆ سبەی دووشەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ و ڕوون دەبێت، بەڵام گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە جوڵەی بایدا ڕوودەدات، بەهۆی کاریگەریی چالاکبوونی "بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیریا"، لە کاتەکانی ئێوارە و شەوی دووشەممەدا، بای باکووری ڕۆژهەڵات (ڕەشەبا) چالاک دەبێت.
کاریگەریی ئەم بایە بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەهێزتر دەبێت، کە پێشبینی دەکرێت خێراییەکەی لە نێوان 15 بۆ 45 کیلۆمەتر و زیاتریش بێت لە کاتژمێرێکدا، کە کاریگەریی ئەم بایە تاوەکو ڕۆژی چوارشەممە بە چالاکی دەمێنێتەوە و دواتر کەشوهەوا جێگیر دەبێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color