ڕەگەزنامەی عێراقی بە 2757 کەسی بیانی بەخشراوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ژمارەی ئەو بیانیانە ئاشکرا دەکات کە لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو بوونەتە خاوەنی ڕەگەزنامەی عێراقی و ژمارەکەش 2757 کەسی بیانییە، جەختیش دەکاتەوە بەپێی یاسا بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە،وەزارەتی ناوخۆ عێراق ڕایگەیاندووە، لە ساڵی 2006 تاوەکو ساڵی 2026، ڕەگەزنامەی عێراقی بەخشراوە بە 2757 کەس بیانی، ئەمەش لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان ئەنجامدراوە.
وەزارەتی ناوخۆ دووپاتی کردەوە، کە پێدانی ڕەگەزنامەی عێراقی لە چوارچێوەی ڕێکارە فەرمییە وردەکاندایە بە ئامانجی دەستەبەرکردنی پابەندبوون بە یاسا و ڕێنماییە تایبەتەکانی نیشتەجێبوون و ڕەگەزنامە لە وڵاتدا.