گرنگ

پێچەوانەی لێدوانەكانی ترەمپ هەواڵگری ئەمریكا دەڵێت تاران هێشتا خاوەنی ژێرخانێكی مووشەكی بەهێزە

2026-05-14

 
بوار، تایبەت
سەرەڕای بانگەشەكانی سەرۆكی ئەمریكا بۆ لەناوبردنی هێزی سەربازی ئێران، بەڵام هەڵسەنگاندنە نهێنییەكانی هەواڵگری وڵاتەكەی دەریدەخەن كە تاران هێشتا خاوەنی ژێرخانێكی مووشەكی بەهێزە و تێچووی جەنگەكەش فشاری گەورەی خستووەتە سەر كۆگاكانی چەكی واشنتن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز، هەڵسەنگاندنە نهێنییەكانی هەواڵگری ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكەن كە تاران زۆرینەی توانا مووشەكییەكانی پاراستووە. ئەمە لە كاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، بەردەوام جەخت لەوە دەكاتەوە كە هێزی دەریایی و ئاسمانی ئێرانیان لەناوبردووە، بەڵام داتاكان دەریدەخەن ئێران هێشتا 70%ـی سەكۆكانی هەڵدانی مووشەك و 70%ـی كۆگای مووشەكەكانی لەدەستدایە، كە بەشێكیان مووشەكی كروزن.

ئاماژەبەوەشكراوە، هەڵسەنگاندنەكان كە لە ڕێگەی وێنەی مانگە دەستكردەكانەوە ئامادەكراون، دەریدەخەن تاران توانیویەتی دەستی بگاتەوە بە 30 سەكۆی هەڵدانی مووشەك لە كۆی 33 سەكۆ بە درێژایی گەرووی هورمز، ئەم سەكۆیانە كە لە شێوەی بارهەڵگری گەڕۆكدان، هەڕەشەیەكی ڕاستەوخۆن بۆ سەر كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا و كەشتییە نەوتهەڵگرەكان. هەروەها ئێران دەستی گەیشتووەتەوە بە 90%ـی دامەزراوە ژێرزەمینییەكانی هەڵگرتنی مووشەك و وادادەنرێت زۆربەیان لە كاردا بن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color