بەڕێوبەری گشتی بازرگانی هەرێم، ئاگاداری ئەو خێزانانە دەکاتەوە کە ناوی منداڵەکانیان بۆ پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی زیاد نەکردووه، ئێستا دەتوانن ناوەکانیان زیاد بکەن بەو مەرجەی تەمەنیان لە نێوان یەک ساڵ بۆ دوازدە ساڵ بێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی بە ئەلیکترۆنی کردنی پسوڵەی خۆراک، لە ئێستادا تەواوی خێزانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بە قەزا و ناحیەکانیەوە دەتوانن لە ڕێگای ئەپڵیکەشینی ناو موبایلەکانیان ناوی منداڵەکانیان زیادبکەن بۆ پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی بە مەرجی تەمەنیان کە دەبێت لە نێوان 1 بۆ 12 ساڵدابێت.
شێخ کامیل ئاماژەی بەوەشداوە: پێویستە ئەو منداڵەی ناوی زیاد دەکرێت کارتی نیشتیمانی هەبێت و لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بێت، ئەوکاتە دەتوانن ناوەکانیان لە ئەپڵیکەیشنەکەوە زیاد بکەن بەشە خۆراکەکانیان نەفەوتێت.