سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم، وەڵامی دەنگۆیەک دەداتەوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوتەوە و دەڵێت، دەمەوێ لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە خزمەت بەردەوام بم.
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی x بڵاویکردتەوە: "چه‌ند پێگه‌يه‌كى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان دهنگۆيهكیان بڵاوكردۆته‌وه گوايه من كانديدى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بووم، به‌ڵام ڕێگريم لێ كراوه! ئه‌مه به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕاست نييه".
هەریری ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو دەیەوێت لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە خزمەت بەردەوام بێت و دەنگۆی کاندیدبوون و ڕێگری لێکردنی بە بە هیچ شێوەیەک ڕاست نییە.