پەڕلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی، ئەگەری بەربژێربوونی موسەنا ئەمین، سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکگرتوو بۆ پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران کە پشکی پارتییە دەخاتەڕوو، موسەنا ئەمنیش دەڵێت؛ کەس گفتووگۆی لەگەڵ ئێمە نەکردووە.
شێروان دووبەردانی، پەڕلەمانتاری پارتی لە بەغدا ڕاگەیاند: ڕەنگە موسەنا ئەمین کاندیدی پارتی بێت بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەبەرمبەردا موسەنا ئەمین وەڵامی دەنگۆکان دەداتەوە و دەڵێت: زانیاری نییە و گفتووگۆ نەکراوە لەوبارەیەوە.
موسەنا ئەمین ئاماژەی بەوەداوە، خۆیان بۆ هیچ پۆستێک کاندید نەکردووە، ئەوان خاوەنی هاوپەیمانیەتێکن و دە کورسیان هەیە، مافی خۆیانە پۆستێکی تەنفیزی وەربگرن، هەروەها دەشڵێت، خاڵێکێ ئەرێنییە دوو حزبی دەسەڵات واز لە قۆرخکاری بهێنن و پشتیوانی کەسانی بەتوانا بکەن لە دەرەوەی خۆیان.