کەوێ میرۆ، پەڕلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەێنێت: ئێمە دەنگمان بە بەربژێرەکانی یەکێتیدا، بەڵام نیوەی پەڕلەمانتارەکانی یەکێتی دەنگیان بە ڕێباز حەملان، بەربژێری پارتی بۆ پۆستی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نەدا.
هەروەها دەڵێت: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە هەر بۆ پارتییە و پارتی هەڵوێستی لەوبارەیەوە دەبێت.