گرنگ

پارتی، پێی وایە یەکێتی گەلە کۆمەی لە دژ کردووە

2026-05-16

 


#بوار
بەهۆی دەنگ نەهێنانی ڕێباز حەملان بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی عێراق، پارتی پێی وایە یەکێتی گەلە کۆمەی لە دژ ئەنجامداوە.

بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی پارتی پێیان وایە بەرپرسانی یەکێتی لە شاری بەغدا هەڵمەتێکی ناڕەوایان لە دژی پارتی بەڕێوەبردووەو وایانکردووە کە رێباز حەملان بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەنگی پێویست نەهێنێت.

بەپێی زانیارییەکان، یەکێتی بۆ دەنگ نەدان بە ڕێباز حەملان داوای هاوکاری لە فڕاکسیۆنە نزیک لە میلیشیاکان و بەشێک لە فڕاکسیۆنە سوننەکان و شیعەکان کردووە. لەبەرامبەر ئەو هاوکارییەش لایەنە سوننەکان و شیعەکان مەرجی ئەوەیان هەبووە کە فڕاکسیۆنی یەکێتیش دەنگ بە چەند وەزیرێکی شیعەو سوننە نەدەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color