بوار، تایبەت
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری دوو بەرپرسی ئاگاداری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە رایگەیاندووە، پرۆسەی دانوستانەکان سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی و گەرووی هورمز بە تەواوی گەیشتوونەتە خاڵی بنبەست. هەر ئەمەش وایکردووە کە ئەمریکا و ئیسرائیل چڕترین ئامادەکاری بکەن بۆ ئەوەی لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی نوێی هێرشەکان دەستپێبکەن.
رۆژنامەکە ئاماژەی بە یەکێک لە بژاردە هەرە مەترسیدارەکانی واشنتۆن کراوە، ئەویش بریتییە لە ناردنی هێزی تایبەتی ئەمریکی بۆ ناو قووڵایی خاکی ئێران. ئامانجی ئەم ئۆپەراسیۆنە دەرهێنان و گواستنەوەی ئەو ماددە ئەتۆمییانەیە کە کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی ئەو بنکە و دامەزراوانەی پێشتر بۆردوومان کراون، ئەمەش ئۆپەراسیۆنێکی گەورەیە و پێویستی بە پشتیوانیی هەزاران سەربازی هێزی زەمینی و ئاسمانی دەبێت.
لە بەرامبەر ئەم پێشهاتانەدا، بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئێران لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی نوور نیوز، هۆشدارییەکی توندی داوە و ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری هەڵگیرسانی هەر جەنگێکدا، ئەو شوێنانەی کە لە ڕابردوودا بە ناوچەی ئارام و پارێزراو دادەنران، ئێستا بە تەواوەتی دەکەونە ژێر مەودای ئاگر و هێرشی هێزەکانیانەوە