#بوار
دوای جەنگی ئێران و دروستبوونی قەیرانی غاز لەهەرێم وەزارەتی نەوتی عێراق ڕۆژانە بڕێک غاز بۆ هەرێم دەنێرێت و بە دوو بەشی جیاواز بۆ هەولێر و سلێمانی .
وەزارەتی نەوتی عێراق ماوەی زیاتر لە مانگێکە ڕۆژانە بڕی 120 تۆن بۆ سلێمانی دەنێرێت و لە 12ـی ئەم مانگەوە ڕۆژانە بڕی 150 تۆن بۆ هەولێر دەنێرێت .
وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو بڕە غازە لە کۆمپانیای غازی باکوور بۆ هەولێر و سلێمانی دەنێرێت و بڕیارە بەردەوام بێت تا دۆخی غاز ئاسای دەبێتەوە.
سەرەڕای دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی کۆرمۆر هێشتا دۆخی غاز ئاسایی نەبووەتەوەو نرخی غازی بازرگانی بەرزە.
پێش جەنگ هەرێمی کوردستان ڕۆژانە پێویستی بە 700 تا 800 تۆن غاز بوو بۆ بەکارهێنانی ماڵان و ئەو بڕە غازە لە کێڵگەی کۆرمۆر دابین دەکرا، بەڵام بەهۆی جەنگ و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان قەیرانی غاز دروست بوو، نرخی بوتڵێک غاز بەشێوەی بازرگانی لە هەشت هەزار و پێنج سەد دینارەوە گەیشتە سەرووی 30 هەزار دینار.
