بوار، تایبەت
سەرۆكی رەوتی نیشتمانی شیعە، پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دەكات بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتەكەی و، هانی دەدات پارێزگاری لە سەروەریی وڵات بكات و بە تووندی لە دژی گەندەڵی بجەنگێت.
موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی نیشتمانی شیعە لە راگەیێنراوێكی نووسینگەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، موقتەدا سەدر پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بە عەلی فالح زەیدی كردووە و داوای لە سەرۆكوەزیرانی نوێ كردووە بە تووندی لە دژی گەندەڵی بجەنگێت و پارێزگاری لە سامانی وڵات بكات و ژیانێكی شایستە بۆ گەلی عێراق دەستەبەر بكات.
ئەوەشهاتووە، سەرۆكی رەوتی نیشتمانیی شیعە، هانی عەلی فالح زەیدی داوە كە پارێزگاری لە سەروەریی وڵات بكات و خزمەتگوزارییەكان باشتر بكات.
لەبەرامبەردا نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیێنراوێكدا لەبارەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە ئاماژەی بەوە داوە، عەلی فالح زەیدی ستایشی هەڵوێستەكانی موقتەدا سەدر كردووە و باسیشی لە كاریگەریی رەوتی نیشتمانی شیعەی كردووە لەسەر واقیعی سیاسی و كۆمەڵایەتیی عێراق.
|
شەقامی 10 وڵاتی جیهان گڕی گرتووە |
|
پووختەی هەڵمەتی داشکاندنی قەرزی پێش ڕووناکی |
|
تاقەتی شەڕم نییە |
|
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێباز حەملان دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە |
|
حەقبێژ لە دڵی خەڵک دەرناکرێت |
|
حەقبێژ لە دڵی خەڵک دەرناکرێت |