#بوار
سەرچاوەیەک لە یەکگرتوو ڕایدەگەێنێت، پارتی و یەکێیتی چەندان پلە و پۆستیان پێداین بۆ ئەوەی پەڕلەمانیان لەگەڵ کارابکەینەوە و بەشداری حکومەت بکەین، بەڵام ڕەتمانکردەوە لەگەڵ هیچ کامێکیان بەجیا ڕێکبکەوین.
سەرچاوەیەکی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی بە بواری ڕاگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا پارتی و یەکێتی بە جیا داوایان لێکردوون 50+1 یان لەگەڵ پێکبهێنین بۆ کاراکردنەوی پەڕلەمان، هەرەوها چەندان پۆستی سیادی و سەرۆکی پەڕلەمانیشیان بۆ پێشنیارکردین، بەڵام ڕەتمانکردۆتەوە و نابینە هۆی دوو ئیداری لە هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەکەی بوار وتیشی: یەکگرتووی ئیسلامی ناچێتە بەرەی یەکێتی دژی پارتی و بە پێچەوانەشەوە ناچێتە بەرەی پارتی دژی یەکێتی، بەڵکو لە هەوڵداین بۆ نەهێشتنی چەقبەستووی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و ئاشتەوایی لەنێوان پارتی و یەکێتی، لەپێناو پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.