ڕێباز حەملان، وێنەیەکی خۆی و بارزانی بڵاوکردۆتەوە و نوسیوویەتی: متمانەی سەرۆک بارزانی گەورەترین بەرپرسیارەتی سەرشانمە، بەرزترین ئاستی پلە و پایە و پۆستە بۆ من.
ڕێباز حەملان دوای بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست لەلایان ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەردانی بارزانی کردووە و ڕایگەیاندووە: "متمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی گەورەترین بەرپرسیارێتی سەرشانمە، بەرزترین ئاستی پلە و پایە و پۆستە بۆ من".
حەملان ئەمەشی نوسیووە: "بەڵێن دەدەم بە خودای مەزن، تا دوا چرکەی ژیانم لەسەر ڕێگا و پەیام و بەرنامە و ئامانجە پیرۆزەکانت بەردەوام بم جەنابی سەرۆک، وە بەڵێن بێت ھەرگیز خۆم بۆ هیچ دوژمن و نەیار و باو باھۆزێک نەچەمێنم".