گرنگ

ڕەنگە ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشێکی هاوبەش بکەنەوە سەر ئێران

2026-05-18

 


#بوار
سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بە دەستەی پەخشی ئیسرائیلی "کان"ـی ڕاگەیاندووە، هێرشەکانی داهاتوو بۆ سەر ئێران لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان سوپای ئیسرائیل و سوپای ئەمریکاوە دەبێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە لە حاڵەتێکدا دەبێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕەزامەندی لەسەر دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بدات.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئیسرائیل بەئامانجگرتنی ژێرخانی نیشتمانیی وزەی ئێران دەخاتە چوارچێوەی ئامانجە پێشبینیکراوەکانییەوە.

دوێنێ یەکشەممە، بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا ئەنجامدا، زیاتر لە نیو کاتژمێری خایاند، تێیدا تاوتوێی ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە دژی ئێران کرد.

سەرچاوە ئیسرائیلییەکە ڕایگەیاندووە، ئامادەییەک لەناو ئیسرائیلدا هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ، بەڵام بڕیاری کۆتایی پەیوەستە بە هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە.

لە هەمان چوارچێوەدا، ڕۆژی هەینی ڕابردوو دەستەی پەخشی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، خەمڵاندنە ئەمنییەکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن، موجتەبا خامنەیی، کوڕی ڕێبەری باڵای ئێران، دژی پێشکەشکردنی هەر سازشێکە لە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا و سەرکردایەتیی ڕەوتی توندڕەو دەکات لە ناو سەرکردایەتیی ئێراندا.

لە لای خۆیەوە، ترەمپ بە گاڵتەجاڕییەوە سەرنجی لەسەر پێشنیازە نوێیەکەی ئێران دا، کە لە لایەن ڕۆژنامەی "تاران تایمز"ـەوە بڵاوکراوەتەوە، کە ئاگربەستێکی گشتگیر لەسەر دوو قۆناغ لەخۆدەگرێت.

ترەمپ گوتی: "پێشنیازە نوێیەکەی ئێرانم بینی، کاتێک ڕستەی یەکەمیم بەدڵ نەبوو، هەموویم فڕێدایە تەنەکەی خۆڵەوە".

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی: "ئەگەر ڕازی نەبن بە ڕاگرتنی پیتاندن، ئەوا ئەوەی ماوەتەوە نایخوێنمەوە"، بەڵام لە هەمان کاتدا ئاماژەی بە ئەگەری گەیشتن بە لێکتێگەیشتن کرد و وتی: "ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوەی 20 ساڵ جێگەی قبوڵکردنە، بەڵام دەبێت بەڕاستی پێوەی پابەند بن.. تۆزی ئەتۆمییان لێ دەسێنینەوە." 

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color