گرنگ

گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئەنفالکراوانی بادینان دیارەو حکومەت نایەوێ روفاتەکان بگۆازێتەوە دهۆک

2021-08-28

 

گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئەنفالکراوانی بادینان دیارەو حکومەت نایەوێ روفاتەکان بگۆازێتەوە دهۆک

بوار نیوز، دهۆک
چالاکوانێکی بوای ئەنفال جینوساید لە دهۆک رایدەگەیەنێت: "ئەوان و حکومەتی هەرێم باش دەزانن گۆرستانی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوانی بادینان لە کوێیە، بەڵام حکومەتی هەرێم نەیویستوە روفاتەکان بگوازێتەوە دهۆک".
عەلی بەندی، بەرپرسی پێشوی سەنتەری ئەنفال لە دهۆک و چالاکوانی بواری ئەنفال و جینۆساید بە بوار نیوزی ڕاگەیاند "بەپێی بەدواداچونی ئێمە لە چەند ساڵی رابردو، زانیمان گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ئەنفالکراوانی بادینان لە دەوروبەری شاری موسڵە، حکومەتی هەرێمیش دەزانێ، بەڵام ئەم پرسەی پشتگوێ خستوە".
ئەوەشی خستەڕو: "لەسنوری قەزای سێمێل پێشتر حکومەتی هەرێم پارچە زەوییەکی بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتی ئەنفالکراوی بادینان دیاریکردبو، بەڵام تا ئێستا هیچ کارێک لەسەر ئەو زەوییە نەکراوە، بۆیە پێویستە ئەم حکومەتەو پارێزگای دهۆک بە جدی کار بۆ ئەم پرسە بکەن".

ناوبراو وتی: "ژمارەی ئەنفالکراوانی بادینان ۲٠٠٠ کەس بو، هەروەها ژمارەی قوربانیانی دیکە لە ئەنفالی بادینان ئەوانەی راستەوخۆ بەهۆی هێرشی رژێم شەهیدبون، یان بەهۆی کۆچکردن گیانی لەدەستدا ۳٠٠٠ کەس بون".
قۆناغی هەشتەمی ئەنفالەکانی رژێمی سەدام حسێن، لەناوچەی بادینان پێش ۳۳ ساڵ بو کە ٥ هەزار کەس بونە قوربانی و ٦٦٤ گوند روخێندران و ۷۲ گوندی دیکەش کەوتنە بەر هێرشی چەکی کیمییایی.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color