بوار، تایبەت
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری كۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی نیسان بڵاوكردەوە و رایگەیاند، داهاتی نەوتی عێراق لەو مانگەدا گەیشتووەتە یەك ملیار و 87 ملیۆن دۆلار و 339 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردە كراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، كۆی گشتیی هەناردەی نەوتی خاو لە مانگی نیساندا 9 ملیۆن و 884 هەزار و 130 بەرمیل بووە. داهاتی بەدەستهاتوو لە فرۆشتنی ئەو بڕە نەوتە گەیشتووەتە یەك ملیار و 87 ملیۆن و 82 هەزار دۆلار.
ئاماژەی بەوە كردووە، بڕی هەناردەكراو بەسەر ئەم كێڵگانەدا دابەش بووە، كێڵگەكانی بەسرە: چوار ملیۆن و 587 هەزار و 610 بەرمیل، كێڵگەكانی كەركووك (لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە): چوار ملیۆن و 957 هەزار و 456 بەرمیل.
ئەوەشخراوەتەڕوو، نەوتی هەناردەكراوی هەرێمی كوردستان (لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە): 339 هەزار و 64 بەرمیل نەوت بووە، هاوكات هەناردە و داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی نیساندا بەراورد بە مانگی ئادار بۆ نزیكەی نیوە دابەزیوە، هەروەها هەناردەی نەوت لە كێڵگەكانی هەرێمی كوردستانیش بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە، لە مانگی ئاداردا یەك ملیۆن و 271 هەزار و 200 بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركی هەناردەكراوە.
بەڵام هەناردەی نەوتی كەركووك لە مانگی نیساندا بەراورد بە مانگی ئادار زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیل زیادی كردووە. لە مانگی ئاداردا دوو ملیۆن و 772 هەزار و 217 بەرمیل نەوتی كەركووك لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركی هەناردە كرابوو.
|
ترەمپ وەشاندنى گورزەکە دوادەخات.. |
|
وەزارەتێکی دیکەش درایە سروە عەبدولواحید |
|
سبەینێ ڕۆژێکی یەکلاکەرەوە دەبێت |
|
هیچ جۆرە چەكێكمان نەگواستووەتەوە بۆناو شاری سنە |
|
مانگی ڕابردوو بایی یەك ملیار و 87ملۆین دۆلار نەوتمان رۆشتووە |
|
'لە نزیکترین کاتدا بانکی نیشتمان بکرێتەوە' |