گرنگ

سبەینێ ڕۆژێکی یەکلاکەرەوە دەبێت

2026-05-19

 


بوار، تایبەت
ماڵپەڕی ئەکسیۆس لەزاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە سبەی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانی کۆببێتەوە و تاوتوێی بژاردە سەربازییەکان بکات.

بەرپرسە ئەمریکییەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەگەر ئێران هەڵوێستی خۆی نەگۆڕێت، ناچار دەبین بە زەبری هێز درێژە بەدانوستانەکان بدەین.

دەشڵێت، وەڵامی ئێران بۆ پێشنیارەکانی ئەمریکا کە لەلایەن پاکستانەوە پێشکەشی کردووە، شتی نوێی تێدا نییە و تەنیا جوانکاریی لەخۆگرتووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color