فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتێک دوای سوودمەندبوونیان لە وەرگرتنی زەوی، لە ئێستادا دەتوانن مامەڵەکردنی بە تاپۆکردنی زەوییەکانیان ئەنجام بدەن.
بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی هەولێر، داوا لە فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف دەکات، پێویستە بە زووترین کات سەردانی بەڕێوبەرایەتیەکەیان بکەن بۆ ڕایکردنی مامەڵەکانیان و وەرگرتنی زەوییەکانیان.
بەڕێوبەرایەتیەکە، ئاماژەی بەوەش داوە: ھەرکەسێک دوابکەوێت خۆی بەرپرسیار دەبێت و مامەڵەی بۆ ناکرێت، هەروەها پێویستە فەرمانبەران ئەو بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن بۆ ئەوەی مامەڵەکانیان ڕایبکەن.
١ پشتگیری بە نوسراوی فەرمی کە ئەوقاف دەیکات
٢- فەرمانی یەکەم دامەزرادن بە پەسندکردنەوە (تصديق)
٣-ئەو خزمەتەی هێناویەتی بە پەسند کردنەوە (تصديق)
٤-کارتی زانیاری ڕەسەن (ئەصلی )+ کوپی ڕەنگاو ڕەنگ
٥-کارتی نیشتمانی ڕەسەن ( ئەصلی )+ کوپی ڕەنگاو ڕەنگ
٦- وێنەیەک لەو فورمەی کە کەتی خوی پری کردوتەوە بو زەوی