#بوار
بەگوێرەی بڕیارێکی نوێی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو کەسانەی مۆڵەتی نوێی شۆفێریان هەیە، دەتوانن بەبێ گۆڕینی مۆڵەتەکەیان و بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشتیی دەرەوە بکەن.
بەگوێرەی بڕیاری نوێی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارە (١٤٤٣١)، کە لە ڕێکەوتی ١٨ی ئایاری ٢٠٢٦، دەرچووە، بڕیاردراو 'ئەو کەسانەی کە هەڵگری مۆڵەتی شوفێری نوێی خۆجێیین، دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن، بەبێ ئەوەی پێویست بکات مۆڵەتەکەیان بگۆڕن بۆ مۆڵەتی نێودەوڵەتی'.
سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی کە هەڵگری مۆڵەتی شوفێری نوێی خۆجێیین، بەڵام بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت ناکەن، ئەوە بەوشێوەیە مامڵەیان لەگەڵ دەکرێت 'ئەگەر لەو وڵاتەی گەشتیان بۆ کردووە بە تەمای بەکرێگرتنی ئۆتۆمبێل و شوفێریکردن بن، ئەوا پێویستە مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی دەربهێنن'.