بوار، تایبەت
عەلی حەمە ساڵح، بڕیار دەری ڕەوتی هەڵوێست رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە عێراق مووچەی مانگی 5 دابەشدەکرێت، سەبارەت بەهەرێم، پێیان ڕاگەیاندین: هەرێم لەگەڵ لیستی مووچە و تەرازوی پێداچونەوە دەبێت داهاتی ناوخۆ بنێرێت، باس لە ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتیش نەکراوە بەمەرج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لێرەش بەدواداچونمان کرد، دەسەڵاتداران، دەڵێن: نەک (120) ملیار دینار، لە ئێستادا ناتواین (50) ملیار دیناریش بدەین.
هاوکات هەر ئەمڕۆش، ئاوات شێخ جەناب، وەزیریی دارایی هەرێم لەبارەی وادەی ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا ڕایگەیاندبوو، با مانگی 5 تەواو بێت بزانین داهاتمان چەندە ئەوکات رادەستی دەکەین