بوار، تایبەت
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەنجامدانی قوربانی پێویستە لە کوشتارگەکاندا بکرێت و هەروەها کاری ئاژەڵداریش دەبێت لە مەیدانی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵان ئەنجام بدرێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، لەسەر شەقام و گەڕەک و ناو ماڵاندا قوربانیکردن و کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ رێگەپێدراو نییە و سەرپێچیکاران رووبەڕوو رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.