بوار، تایبەت
شێخ حیكمه‌ت هیجری رابه‌ری رۆحی دروزهكانی پارێزگای سوه‌یدا له نوێترین وتاریدا رایگه‌یاند، پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی خۆسه‌ر له ناوچه‌ی (جه‌به‌ل به‌شان) كه به‌ته‌واوه‌تی دابڕاوبێت له حكومه‌تی دیمه‌شق له سوریا؛ بڕیارێكه كه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تێدا نییه.
ئاماژەی بەوەشکردوە،خواسته‌كانی دروز دانوستانیان له‌باره‌وه ناكرێت و، رێگای جێبەجێکردنی مافی چارەی خۆنوسین به هه‌نگاوی چه‌سپاو بەردەوام بەرەوپێش دەچێت، دوور لە هەژموونی ئەو گروپانەی کە رووداوه‌كان سه‌لماندیان پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵیاندا مه‌حاڵه.
ئەوەشی وتووە، سوپاسی وڵاتان و ئه‌و رێكخراوانه دەکەین كه پشتیوانی "دۆزی دروز"یان كردووه، به‌تایبه‌تیش سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی ئیسرائیلی دەکەین.
رابه‌ری رۆحی دروزه‌كان حكومه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رعی له دیمه‌شق به "تیرۆریست" ناوبرد‌و داوای كرد به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌موو تاوانه‌كانی دادگایی بكرێت.