ئەمڕۆ هەینی، قەیسەر جورانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، وادەی هاتنی بوودجەی ساڵی 2026 بۆ پەڕلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات و ئاماژەش بەوەدەدات، لایەنە سیاسیەکانی عێراق دەیانەوێت بە خێرای بوودجە تێپەڕێنن.
قەیسەر جورانی ئەندامی پەڕلەمانی عێراق، بە "بغداد تودەی" ڕایگەیاندووە: ناوەڕاستی مانگی حوزەیران یان سەرەتای مانگی تەمموز ئەو کاتە پێشبینیکراوەیە کە حکومەت دوای دەنگدان لەسەر ماددەکانی بوودجە پێشکەشی پەرلەمانی دەکات.
جورانی ئاماژەی بەوەداوە: "هێزە سیاسییەکان بڕیاریانداوە بەخێرایی بودجە تێپەڕێنن بەمەبەستی ڕێگەدان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی پەیوەست بە دەستەبەرکردنی مووچە و تەواوکردنی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان"