بوار، تایبەت
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دووپاتی كردەوە كە ئەگەر ئەمریكا هێرشبكاتەوە سەر ئێران، ئەوا بە بەهێزتر لە لایەن وڵاتەكەیەوە وەڵام دەدرێتەوە، هاوكات لە مافی گەلەكەمان بەرانبەر بە لایەنێك كە راستگۆ نییە و متمانەمان پێی نییە سازش ناكەین.
ئاماژەی بەوەشكردووە، وەك چۆن لە شەڕ بەرگریمان لە وڵاتەكەمان كرد، ئاوهاش هەوڵ دەدەین بە رێگەچارەی دیپلۆماسی مافەكانمان دەستەبەر بكەین، هێزە چەكدارەكانمان لە كاتی ئاگربەستدا خۆیان بنیات ناوەتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاكستان و نوێنەری پاكستان لە دانوستانە راستەوخۆكانی ئێران و ئەمەریكا لە ئیسلام ئاباد سەردانی تارانی كرد و ئەگەرێك هەیە بۆ رێككەوتنی هەردوولا و دەست پێ كردنەوەی دانوستانەكان لە دوای جەژنی قوربان.