سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، لە بەغدا کۆبوونەوە و تاوتوێی دواین گۆڕانکارییەکان و دۆخی گشتی عێراقیان کرد.
ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەغدا کۆبوونەوە و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش بریتیبووە لە دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە.
بەپێی زانیاریەکان، ئەحمەد ئەلئەسەدی، سەرۆکی بزووتنەوەی سۆمەریونیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بووە، هەروەها لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە ڕێزگرتن لە دەستوور و سیستەمی فیدراڵی و پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.