گرنگ

ترامپ وێنەیەکی دەستکردی هێرشکردنە سەر کەشتییەکی ئێرانی بڵاودەکاتەوە و لەسەرى نووسوە: "ماڵاوا"

2026-05-25

 


دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی وێنەیەکی دروستکراو بە ژیریی دەستکرد (AI) بڵاوکردەوە، کە تێیدا ساتەوەختی تێکشکاندنی کەشتییەکی جەنگیی هێزی دەریایی ئێران بەهۆی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە نیشان دەدات و لەسەری نووسیوە "ماڵاوا"

ئەمە لە کاتێکدایە، ترەمپ دوێنێ رایگەیاندبوو، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بۆ ئاشتی واژۆ کراوە، هەروەها دوێنێ سەرۆکی ئەمریکا بە ڕوونی جەختی لەوە کردبووەوە، گەرووی ستراتیژیی هورمز بە تەواوی بەڕووی هاتوچۆدا دەکرێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color