ئەمڕۆ دووشەممە، بڕی 890 ملیار دینار خرایە سەر بانکی ناوەندی لقی هەولێر بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
مانگی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 961,736 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 4 ناردووبوو، بەروارد بە مووچەی مانگی پێنج، بڕی 71 ملیار و 736 ملیۆن دینار کەمتر ڕەوانەی هەرێم کراوە.
بەپێی زانیاریەکانی بوار، هۆکاری ڕانەگەیاندنی لیستی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کورتهێنانەی دروست بووە کە بڕەکەی 71 ملیار دینارە و لەکاتی چارەسەرکردنی کورتهێنانەکە لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە.