بوار، تایبەت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە مۆڵەت دراوەتە 15 سزادراو تاوەكو بگەڕێنەوە ناو كەسوكاریان، كە زۆرترین سزادراو لە هەولێربوون.
ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە و لە پێناو ڕەچاوكردنی لایەنی كۆمەڵایەتی، مۆڵەتی یاسایی دراوەتە 15 سزادراو لە سەرجەم چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان تاوەكو جەژن لە ناو خانەوادەكانیاندا بەسەر ببەن.
ئاماژەی بەوەسكردووە، كە مۆڵەتدانەكە تەنیا ئەو سزادراوانە دەگرێتەوە كە سەرپێچیی سووك یان مامناوەندیان هەیە و تاوانی گەورەیان ئەنجام نەداوە، سەبارەت بە دابەشبوونی سزادراوەكانیش بەپێی پارێزگاكان، نۆ سزادراو لە هەولێر، چوار سزادراو لە سلێمانی و دوو سزادراو لە دهۆك مۆڵەتەكەیان گرتووەتەوە