گرنگ

ناچارکردنی کرێکار بەپێدانی "کۆمپیالە" یان کەفەلەی دارایی بۆ دامەزراندن قەدەغەکرا

2026-06-01

 


بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى، وەرگرتنی "کۆمپیالە" یان "کەفالەى دارایی" لە کرێکاران لەلایان خاوەن کارەکانەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایتیی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایتی ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم خاوەنکاران دەکەینەوە
وەرگرتنی کۆمپیالە، کەفالەی دارایی، یان ناچارکردنی کرێکار بە "خۆقەرزارکردن" وەک مەرجێک بۆ دامەزراندن یان بەردەوامبوون لە کاردا، پێچەوانەی یاسایە و بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، سەرجەم ئەو خاوەنکارانەی پێشتر ئەم کارە نایاساییەیان ئەنجام داوە، پێویستە بە زووترین کات پابەندییە داراییەکان لەسەر کرێکاران هەڵبوەشێننەوە، گەرنا ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبنەوە، ئەمەش پاڵپشت بە یاسای کاری ژمارە (٧١)ی ساڵی ١٩٨٧ و نووسراوە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color