گرنگ

نۆ ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەكان گلدراوەتەوە

2026-06-02

 

بوار، تایبەت
بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانیش ئاشكرای دەكات كە بەهۆی بارانبارینی ئەمساڵەوە زیاتر لە نۆ ملیار مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە.

ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی ڕێژەی زۆری بارانبارینی ئەمساڵ كە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بڕێكی زۆری ئاو لە بەنداو و پۆندەكان گڵدراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی گشتیی ئەو ئاوەی كە لەم وەرزەدا بەهۆی بارانبارینەوە لە بەنداو و پۆندەكانی هەرێمی كوردستاندا كۆكراوەتەوە، دەگاتە زیاتر لە نۆ ملیار مەتر سێجا ئاو؛ ئەم یەدەگە ئاوییە دەبێتە پاڵپشتێكی بەهێز بۆ كەرتی كشتوكاڵ، ئاوی خواردنەوە و بەرهەمهێنانی وزە لە هەرێم و عێراقدا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color